سەرۆکی ریاڵ داوا دەکات بگەڕێتەوەو ڕۆناڵدۆش ڕەتی دەکاتەوە
ڕۆناڵدۆ نایەوێت بگەڕیتەوە بۆ ریاڵ مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا و دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال گەشتی پایتەختی ئازربیجان بکات بۆ بینینی یاری نێوان هەڵبژاردەی ووڵاتەکەی و هەڵبژاردەی ئازربیجان.
ڕۆناڵدۆ هەرچەندە لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیدا ناتوانێت یاری بکات ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا گەشت دەکات و ناگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید ، لەلایەکی دیکەشەوە پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید پێداگری لەسەر گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ دەکات بە فرۆکەی تایبەت.
جێگای باسە لە هەڵبژاردەکانی دیکە ، هەر یەک لە هیگواین و خۆردی ئەلبا گەڕاونەتەوە ریزەکانی یانەکەیانیان.
خەندان
