یەکەمین کۆنفرانسی وەرزشی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەشاری دهۆک دەستی پێکرد

یەکەمین کۆنفرانسی وەرزشی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەشاری دهۆک دەستی پێکرد
بەئامادەبوونی (د.کاوە مەحمود) وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری دهۆک و سەرۆکی لێژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی وەرزش و چەندین بەرپرسی حکومی و وەرزشی و رۆژنامەنوسان و راگەیاندنکاران یەکەمین کۆنفرانسی وەرزشی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەشاری دهۆک دەستی پێکرد".

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ووتەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەستی پێکرد و هەروەک لە پێرەوی کۆنفرانسەکە هاتووە : " دوای ووتەی پارێزگاری دهۆک و سەرۆکی لێژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان داتای یانەکانی کوردستان بخرێتە روو".

ئەمەو لەدوای پشوودانێکی کورت و نان خواردنی نیوەرۆ ، کۆمەڵێک بڕگە و زانیاری و شیکاری لەلایەن چیای تەیمور و د. ئالان و جوان زرار و پرۆفیسۆر کاوە دزەیی بخرێتە روو".

لەرۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە بەرنامەیەکی کارگێری پێشنیارکراو بۆ بەرێوەبردنی کاروباری وەرزشی لەهەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت و کاتژمێر 12:30 وادەی راگەیاندنی کۆتاییە



رێکان عزیز / دهۆک


xendan
Top