Mundo : میسی و نیمار باشترینی جیهانن

Mundo : میسی و نیمار باشترینی جیهانن
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئەمرۆ ئاشکرای کردووە کە یانەی بەرشلۆنە زۆرترین هەوڵدەدات بۆ ئەوەی یانەی سانتۆس دەستبەرداری نیمار دا سیلڤا ببێت و لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا ڕوو لە یانەی بەرشلۆنە بکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ ئەوەشی نوسیوە گەر بێت و نیمار ڕووبکاتە یانەی بەرشلۆنەوە ، لە پاڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانە کەتەلۆنییەکە یاری بکات ، ئەوا یانەی بەرشلۆنە دەبێتە خاوەنی ترسناکترین هێڵی هێرشبەر لە جیهاندا بۆ سەر تیپی بەرامبەر.

ڕۆژنامەکە دەڵێت کاتێک نیمار ڕوو دەکاتە یانەی بەرشلۆنەوە، لای ناوچەی چەپی پێشەوە یاری دەکات و میسیش وەک خۆی لای ڕاستی ناوچەی پێشەوە دەمێنێتەوە.

ئەمەش وا دەکات کە یانەی بەرشلۆنە دەبێتە خاوەنی باشترین هێڵی هێرشبردن و مەترسی زۆر لەسەر تیپی بەرامبەر دروست دەکات.



خەندان
Top