هەولێر و قوە جەوییە یەکسانبوون

هەولێر و قوە جەوییە یەکسانبوون
لە چوارچێوەی یارییەكی دواخراوی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێ ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر (5)ی ئێوارە لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر، یانەی هەولێر میوانداری یانەی قوە جەوییەی کرد.

یارییەكە لە لایەن ناوبژیوانان موهەند قاسم ناوبژیوانی ناوەڕاست و حوسێن توركی یاریدەدەری یەكەم و نەجاح رەحم یاریدەدەری دووەم و سەلام عەواد ناوبژیوانی چوارەم و خەزییەر عەباس سەرپەرشتیاری یارییەكەیە و عەباس عەبدولحوسێن سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان بەڕێوە چوو.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەرچەندە هەردوو یانە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا بەڵام هیچ لایەکیان نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا ، هەردوو یانە توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن ، گۆڵەکەی یانەی قوە جەوییە لە ڕیگای یاریزان مستەفا کەریمەوە تۆمارکرا لە خولەکی ٧١ دا و تاکە گۆڵی یانەی هەولێریش ئەمجەد ڕازی تۆماری کرد لە خولەکی ٨٣ دا.

هەردوو یانەش لە کۆتاییدا بوونە خاوەنی خاڵێک ، لە ئێستادا یانەی هەولێر خاوەنی ٣٠ خاڵە و یانەی جەویەش خاوەنی ٢٥ خاڵە.


خەندان
Top