ڕاهێنەری بەڕازیل: مۆندیالی 2014 بۆ بەڕازیل دەبێت

ڕاهێنەری بەڕازیل: مۆندیالی 2014 بۆ بەڕازیل دەبێت
لویس فلیپ سكۆلاری راهێنه‌ری هەڵبژاردەی بەڕازیل ، به‌ڵێنی ئەوە بە هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان دەدات کە شه‌شه‌م جامی جیهانی به‌به‌رازیلیه‌كان ده‌دات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر خاكی خۆیان جامی مۆندیالی ساڵی 2014 به‌رزده‌كاته‌وه‌.


لێدوانێکیدا، سکۆلاری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دەڵێت " هەڵبژاردەی ووڵاتەکەمان هەنگاو دەنێت،‌ بۆ ده‌سته‌ربه‌ركردنی جامی كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مساڵ‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م جامی مۆندیال له‌ساڵی 2014دا".


جێگای باسە سکۆلاری توانی مۆندیالی ساڵی 2002ی ژاپۆن‌و كۆریای باشور توانی پێنجەمین نازناوی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرز بکاتەوە.


خەندان
Top