ملیۆنێک داوای بلیتی یاری بەرشلۆنە و پاریس سانجێرمان دەکات وتەنها ١٥ هەزاریش ماوە

ملیۆنێک داوای بلیتی یاری بەرشلۆنە و پاریس سانجێرمان دەکات وتەنها ١٥ هەزاریش ماوە
یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، ئاشكرایانكردووە كه‌ نزیكه‌ی‌ ملیۆنێك كه‌س داوای بلیتی یاریی یانه‌كه‌یان كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ کە له‌میانی یاریی چونی قۆناغی ٨ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.



یانەی پاریس سانجێرمان ڕایانگەیاندووە کە له‌ په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فونی زۆر زۆریان بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بلیتیان پێ بفرۆشن، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه‌‌ یه‌ک ملیۆن که‌س داوای کڕینی بلیت ده‌کات که‌ یانه‌كه‌ ده‌توانێت ته‌نیا 15 هه‌زار بلیت بفرۆشێت.



گه‌وره‌ترین كێشه‌ بۆ یانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاریگای یانه‌كه‌ ته‌نیا جێگه‌ی‌ 45 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه‌و 25 هه‌زاری ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌و هانده‌رانه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ هه‌موو بلیتی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ ده‌كڕن و 5 هه‌زاریشی بۆ هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بێت و ته‌نیا 15 هه‌زار بلیتیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ملیۆن كه‌سه‌ی داوای ده‌که‌ن.


جێگای باسە ، یاری چوونی قۆناغی ٨ ی خولی یانە پاڵەوانەکان لە یاریگای پاریس سانجێرمان بەڕێوە دەچێت لە بەرواری ٢/٤/٢٠١٣ ، کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە ، وە یاری گەڕانەوەی هەمان قۆناغیش لە بەرواری ١٠/٤/٢٠١٣ بەڕێوە دەچێت.



خەندان
Top