فیورنتینا، دەیەوێت بەرگریکارێک لە بایرن بکڕێت

فیورنتینا، دەیەوێت بەرگریکارێک لە بایرن بکڕێت
یانەی فیورنتینای ئیتاڵی ، هەوڵ دەدات گریبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەناوی " کونتینتۆ" ئەنجامبدات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ، بۆ ئەوەی هێڵی بەرگری یانەکەی پێ بەهێز بکات.

مۆنتێلای ڕاهێنەرە لاوەکەی یانەی فیورنتینا هەوڵ دەدات لە وەرزی نوێدا پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ یانەکەی دروست بکات ، هەر بۆیە بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی : لاناتسیۆن" ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یانەی فیورنتینا کار دەکات بۆ ئەوەی ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە لە هێڵی بەرگری یانەکەیاندا لەم وەرزەدا بەدی دەکرێت.

هەر بۆیە یانە ئیتاڵییەکە ئامادەیە گرێبەستێک پێشکەشی کۆنتینتۆی تەمەن 22 ساڵ بکات کە لە ئێستادا لە یانەی بایرن میونخ یاری دەکات.

کۆنتینتۆ لەم وەرزەدا ، لە 4 یاریدا بەشداری پێکراوەو ئەمەش ڕیگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی یانە ئیتاڵییەکە کۆنتینتۆ بەدەستبهێنێت.


خەندان
Top