ئارسیناڵ 45 ملیۆن بۆ سێ یاریزانەکەی بەرشلۆنە خەرج دەکات
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە سی یاریزانەکە بریتین لە ڤاڵدێسی گۆڵچی و سانشێز و داڤید ڤیا ، کە ڤاڵدێس بریاری داوە لە کۆتایی وەرزدا یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵیت و هەروەها ڕاپۆرتە هەواڵییەکانیش دەڵێن کە ڤیا و سانشێزیش دوو یاریزانی دیکەن کە ناویان پەیوەستە بە رۆشتن لە یانەی بەرشلۆنەوە.
یانەی ئارسیناڵ پێویستی بە گۆڵچییەک و دوو هێرشبەر هەیە ، هەر بۆیە ئامادەیە بۆ ڤاڵدێسی گۆڵچی 10 ملیۆن یۆرۆ بدات و بۆ ڤیا 15 ملیۆن یۆرۆ و بۆ سانشێزیش 20 ملیۆن یۆرۆ بدات.
خەندان
