لە خولی نایابی كوردستان: زێرەڤانی بەردەوامە لە ڕامالین
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی هەژدەی قۆناغی دووەم یاری گرنگ لەم هەفتەیە بەرێوەچوو، لە شاری دهۆك یانەی زێرەڤانی میوانداری یانەی بروسكی كردو لە یارییەكی ئاست بەرزدا یانەی زێرەڤانی بەزەحمەت لە یانەی بروسكی بردەوە بە گۆلێكی بێ بەرامبەر تاكە گۆڵی یارییەكەش یاریزان ئەحمەد مەئمون لە خولەكی 65ی یارییەكە تۆماری كردو بەم ئەنجامەش یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەكانی قامیتركرد، لە هاوینەهەواری پیرمامیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی هەندرێن و ئارارات ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی ئارارات یارییەكەی بۆبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا بە ئەنجامی تاكە گۆلێكی یاریزان سەمەدئیسماعیل لە خولەكی 77ی یارییەكە تۆماری كردبەم ئەنجامەش یانەی ئارارات سێ خاڵی گرنگی خستە سەرخاڵەكانی خۆی، لە سەر یاریگای بلێش لەدەڤەری بارزان لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی هەلۆوهەولێرو لە یارییەكی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی یارییەكە توانیان ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی پێی پێشكەش بكەن و سەرئەنجامیش یانەی هەولێربەزەحمەت توانی یارییەكە بەتاكە گۆلێكی یاریزان شێرزادمحەمەد لەخولەكی 66ی یارییەكە تۆماری كردو بباتەوە سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێ، یانەی سلێمانیش ئەم هەفتەیە لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی ئاست بەرزدا توانی لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر هەولێر بباتەوە بە دووگۆڵی بێ بەرامبەر لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی توانیان پێچەوانەی یارییەكانی تر ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، گۆڵەكانی یانەی سلێمانی لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (هاوكارحوسێن ورێبوارجەمال)لەخولەكەكانی 50و85ی یارییەكە، یانەی كەركوكیش لەسەریاریگای خۆی لە یارییەكی ئاست بەرزدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كەركوك توانیان یارییەكی ئاست بەرز ئەنجام بدەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ ببەنەوە، گۆڵەكانی كەركوك لە رێگای هەرێك لە یاریزانان هەژارجەبار و بەرهەم بەهادین لەخولەكانی 3و59تۆماركران، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی لە بارزان تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو لەبەرامبەر یانەی شێروانە و بەگۆلێك یارییەكەی دۆڕاند، تاكە گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە یاریزان هونەرئەحمەد لەخولەكی16 تۆماری كرد، یانەی سێمێلیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دهۆكی كردو لە یارییەكی بەهێزدا یارییەكەی بە تاكە گۆلێك لێ بردەوە گۆڵی سەركەوتنی سێكێل یاریزان قوسەی محەمەدلەخولەكی72ی یارییەكە تۆماری كرد.ریزبەندی یانەكان بەمشێوەی خوارەوەیە.
1-زێرەڤانی 44خاڵ
2-ئارارات 32خاڵ
3-هەولێر30خاڵ
4-هەندرێن24خاڵ
5-پێشمەرگەی سلێمانی23خاڵ
