لەخولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان: شێروانەو زاخۆ درێژیان بە ئەنجامە باشەكان دا

لەخولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان: شێروانەو زاخۆ درێژیان بە ئەنجامە باشەكان دا
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان لەدووەم هەفتەی خولەكە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، لە تازەپێگەیشتوانی یانەی بروسك لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری تازەپێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانیان كرد، لە یارییەكی بەهێزدا توانی بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنیت، تازەپێگەیشتوانی شێروانەش لەسەر یاریگای پێشمەرگەی هەولێر توانیان سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنین بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ لە تازەپێگەیشتوانی پێشمەرگەی هەولێر ببەنەوە و هەر لە پێشەنگی یانەكان بمێنەوە بە شەش خاڵ، تازەپێگەیشتوانی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆیان دووخاڵی گرنگیان لەدەستدا لەبەرامبەر تازەپێگەیشتوانی كەركوك و هەردوولا بە گۆلێك یەكسان بوون، تازەپێگەیشتوانی ئاراراتیش لە هاوینەهەواری پیرمامیش میوانداری تازەپێگەیشتوانی زاخۆیان كردو لە یراییەكی بەهێزدا تازەپێگەیشتوانی زاخۆ بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ لە ئارارتیان بردەوە كۆی خاڵەكانیان بۆ6خاڵ بەرز كردەوە، تازەپێگەیشتوانی سێمێلیش لەدەرەوەی یاریگای خۆیان لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا لە تازەپێگەیشتوانی سلێمانیان بردەوە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ، تازەپێگەیشتوانی زێرەڤانیش لە تازەپێگەیشتوانی هەلۆی بردەوە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، تازەپێگەیشتوانی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزادا لە تازەپێگەیشتوانی دهۆكی بردەوە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، گۆڵەكانی هەولێر لەرێگای هەریەك لە یاریزانان دیار تاریق وشەمسەدین محەمەد تۆماریان كرد.
Top