ڕیڤاڵدۆ: بەرشلۆنە دەرگای کراوەیە بۆم

ڕیڤاڵدۆ: بەرشلۆنە دەرگای کراوەیە بۆم
-

ڕیڤاڵدۆی یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، نەیشاردەوە کە لە داهاتوودا دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە و وەک گواردیۆلاش سەرکەتوو بێت.

ڕیڤاڵدۆ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەڕازیل دەڵێت: پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ ساندرۆ ڕۆسێلی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەدا هەیە ،دەگونجێت ڕۆژێک لە رۆژان ببمە ڕاهێنەری و دەرگای کراوەیە لە بەردەممدا.

ڕیڤاڵدۆی تەمەن 41 ساڵ دەڵێت : سەرۆکی بەرشلۆنە دەناسم ، پەیوەندیەکی هاوڕێیەتی باشم هەیە لەگەڵیدا ، من ئێستا ڕەگەزنامەی ئیسپانیم هەیە و خێزانەکەشم بەهامن شێوە ،شاری بەرشلۆنەمان خۆش دەوێت.

سەبارەت بە ڕاهێنەرایەتیکردنی لە یانەی بەرشلۆنەدا، ڕیڤاڵدۆ دەڵێت" هەرکاتێک بێمە بەرشلۆنە پێشوازییەکی زۆرم لێدەکەن ، دەمەوێت لە داهاتوودا ببمە ڕاهێنەری.

جیگای باسە لە ڕابردوودا ، ڕیڤاڵدۆ و پیپ گواردیۆلا یەکێک بوون لە یاریزانەکانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و لەو سەردەمەشدا پیپ گورادیۆلا کاپتنی یانەی بەرشلۆنە بووە.



خەندان
Top