جۆن تێری لە ئیمارات داوا دەکرێت
هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئیمارات ئاماژەیان بەوە داوە کە چەند یانەی گەورەی ئیمارات دەیانەوێت جۆن تێری بکڕن و ڕایانگەیاندووە کە جۆن تێری خێزانەکەی لە کاتی پشووەکاندا سەردانی دوبەی دەکەن.
هەروەها ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە سیفن جۆران ، بەڕێوەبەری هونەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلترا لە ئێستادا لە ئیمارات کار دەکات و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی نەصری ئیماراتییە.
ئەو یانانەی گرنگی بە جۆن تێری دەدەن بریتین لە یانەی العین و الجزیرة و هەروەها یانەی نەصریش.
خەندان
