سانشێز لەگەڵ ئەنتەر ڕێکنەکەوتووە
دوێنێ ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردبوو کە بەڕێوەبەری کارەکانی سانشێز و یانەی ئەنتەر گەیشتونەتە ڕێکەوتن لەسەر گواستنەوەی سانشێز لە هاوینی داهاتوودا.
پێشتر رۆژنامە ئیتاڵییەکە ڕایگەیاندبوو کە سانشێز ڕازیبووە بەوەی کە موچەی ساڵانەی دابشکێنێت بۆ یانەی ئەنتەر میلان بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.
بەڵام بەڕێوەبەری کارەکانی سانشێز ڕەتی کردەوە کە هیچ ڕێکەوتنێک لە نێوان ئێمە و یانەی ئەنتەر میلاندا هەبێت.
خەندان
