پاش ئەوەی ڕووبەڕوی بەرشلۆنە دەبنەوە، ڕاستەوخۆ داوای هاوسەرگری لە کچێک دەکات
پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ، تیروپشکی قۆناغی ٨ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕاکێشا،و لە دوای تەوابوونی تیروپشکەکە ، لوناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی لێدوانی بۆ کەناڵی سکای ئیتاڵیداو ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ کچە بێژەرێکی ناو ستۆدیۆی ئەو کەناڵە کرد ، بەڵام لە کاتی قسەکاندا لیۆناردۆ بە ئاشکرا داوا لەو کچە ئیتاڵییە دەکات کە شوی پێبکات.
کچەکە پاش ئەوەی شەرم دەکات ، بەڵام لە کۆتاییدا بە پێکەنینەوە ڕازی دەبێت بە داواکەی لیۆناردۆ.
جێگای باسە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕووبەڕوی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەبێتەوە لە قۆناغی ٨ ی خولی یانە پاڵەوانەکاندا.
خەندان
