سەرۆکی فیفا،ڕه‌خنه له‌شێوازی به‌رێوه‌چوونی یۆرۆی 2020 ده‌گرێت
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "كیكه‌ر"ی ئه‌ڵمانی ،پلاته‌ر دەڵێت" ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی یۆرۆ له‌یه‌ك وڵات‌دا له‌به‌رێوه‌چوونی له13 وڵات باشتره، چونكه به‌و شێوه‌یه ببێت یۆرۆ تام‌و چێژ‌و گرنگییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌یه‌ك وڵات‌دا جگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی، ئاستی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش به‌رزده‌كاته‌وه.
پلاته‌ر پێشنیازده‌كات له‌بری ناوی پاڵه‌وانێتی یۆرۆ، به‌پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ئه‌و ساڵه بوترێت یۆرۆیه‌كی بێ دڵ‌و گیان"
له‌مانگی 1ی رابردوودا پلاتینی سه‌رۆكی یوفا ئاشكرایكرد یۆرۆی ساڵی 2020 له13 وڵات‌دا ئه‌نجامده‌درێت، جگه له‌یاریه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی‌و یاریی كۆتایی كه له‌نێو یاریگایه‌ك به‌رێوه‌ده‌چن
خەندان
