ئیشقی نموونەی هەولێر بووە پاڵەوانی جامی كۆپا كۆكا كۆلای كوردستان

ئیشقی نموونەی هەولێر بووە پاڵەوانی جامی كۆپا كۆكا كۆلای كوردستان
زاگرۆس نانەكەلی
هەفتەی رابردوو لە سەنتەری بلووی شاری هەولێر لە یاری كۆتایی جامی كۆپاكۆكاكۆلای هەرێمی كوردستان لەنێوان ئیشقی نموونەی هەولێر وزریلاندی شاری دهۆك بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە وكۆمپانیای كۆكا كۆلا بەڕێوەچوو.
سەرەتای خوێندنگای زریلاند بەباشی دەبیندراو توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، بەڵام دواتر ئیشقی نموونەی خۆی رێكخستەوە وتوانی سێ گۆڵ لەسەر یەكتر تۆمار بكات و تایمی یەكەمی یارییەكە بەسەركەوتنی ئیشقی نموونەی بەئەنجامی (6-5) كۆتا هات.
تایمی دووەم ئەمجارەیان ئیشقی نموونەیی هەولێر لەتایمی دووەم باشتر لەجاران دەبیندران و توانیان بەئەنجامی (11-7) یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتا پێ بێنن وببنە پاڵەوانی هەرێمی كوردستان لە جامی كۆپا كۆكاكۆلا وپلیتی سەیری كردنی یاری كۆتایی جامی جیهانی لاوان بەدەست بێنن كە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە توركیا بەڕێوە بچێت.
جیگای ئاماژەپێكردنە جامی كۆپا كۆكاكۆلا ماوەی سێ مانگە بەردەوامە بەبەشداری (530) قوتابخانە وخوێندنگای هەرێمی كوردستان .
ماوەتەەو بڵێن لە كۆتایی دوای ئەم ڤیستیڤاڵە گەورەیە خەڵات بەسەر سەركەوتووانی ئەم پاڵەوانیەتییە دابەشكرا.
دیمانە: كارزان كانەبی
Top