مارادۆنا خەون بەڕاهێنانی بەرشلۆنە و میسی دەبینێت

مارادۆنا خەون بەڕاهێنانی بەرشلۆنە و میسی دەبینێت
ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا دانی بەوەدانا كەخەون بەوە دەبینێت رۆژێك لەرۆژان مەشق بەیاریزانی ئەرژەنتینی بەناوبانگ لیۆنێل میسی بكات لەیانەی بەرشلۆنە، ئەوەشی راگەیاند كە یانەی بەرشلۆنە ئاستی هاتۆتە خوارەوە لەدوای رۆشتنی راهێنەر گواردیۆلا.
مارادۆنا لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی گوتی : من نەم وتووە كە لەمیسی باشترم، خەونێكی بچوكیشم هەیە هیوادارم بێە دی ئەویش وەرگرتنی ئەركی راهێنانی یانەی بەرشلۆنەیە لەگەڵ یاریزان میسی. هەروەها مارادۆنا وتی بەدۆڕاندنی دوو یاری ئاستی میسی دانابەزێت ئەو تا ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام نابێت رۆڵی كریستیانۆش لەبیر بكەین كە وەك دڕندە وایە لەناو یاریگا، كەچی تا ئێستا ئاستی میسی باشترە.
هەروەها مارادۆنا ئەوەشی روونكردەوە كە لەدوای رۆشتنی راهێنەر پیپ گواردیۆلا بەزەقی بەدیار كەوتووە كە ئاستی یانەی بەرشلۆنە روو لەدابەزینە، هەرچەندە راهێنەری ئێستا تیتۆ ڤیلانۆڤا كارێكی باشی ئەنجام داوە لەگەڵ یانەكەی هەرێمی كەتەلۆنیا.
Top