ئایا مۆندیال 2022 لە زستان ئەنجام دەدرێت؟
هەروەها فالكە وتی : جارێ كاتێكی زۆرمان لە پێشە بۆ مۆندیالی قەتەر 2022، هێشتا هەردوو مۆندیالی بەرازیل 2014 و مۆندیالی روسیا 2018 لە پێشترە و كاتێكی باشمان لە پێشە بۆ بیركردنەوە و بڕیاردان و هەموو ئەگەرەكان لە ئارادایە.
پێش چەند هەفتەیەك میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی داوای ئەوەی كرد مۆندیالی قەتەر 2022 لە وەرزی زستان ئەنجام بدرێت لەبەر ئەوەی هاوین لە ناوچەی كەنداو یەكجار گەرمە و ئەستەمە یاریزانەكان بتوانن بە ئاستی راستەقینەی خۆیان بەدیار بكەون، بە پێی داواكەی پلاتینی هەردوو مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی 2022 گونجاوترین كاتە بۆ ئەنجامدانی یارییەكانی مۆندیال .
