كورتە باڵاكانی هەولێر بوونە پاڵەوانـی كوردستان

كورتە باڵاكانی هەولێر بوونە پاڵەوانـی كوردستان
بەمەبەستی خزمەتكردنی خاوەن پێداویستییەتایبەتەكان و گرنگیدانی زیاتر بە هیواو تواناكانیان، كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان پاڵەوانێتیی تۆپی پێی لە یاریگا بچووك كراوەكان بە تیپی هەڵبژاردەی هەریەك لە شارەكانی هەولێرو دهۆك و كەركوك ئەنجام دا، ئەم پاڵەوانێتییەش ماوەی یەك رۆژی خایاندو یارییەكانیش لە یاریگای كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بەڕێوەچوو، لە یاری كۆتاییدا هەردوو هەڵبژاردەی هەولێرو دهۆك بەیەك گەیشتن، لەم یاریەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی یارییەكە، لە ئەنجامی كۆتاییشدا هەڵبژاردەی هەولێر توانی بە ئەنجامی (5-4)گۆڵ یارییەكە بباتەوەو بەمەش بووە پاڵەوانی خولەكە،دواتر خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتووەكاندا دابەشكرا.
Top