ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ، بەرامبەر بایرن یاری ناکات

ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ، بەرامبەر بایرن یاری ناکات
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەسەر پێگەی فەرمی خۆی ئاشکرای کردووە کە یاریزانی لاوی یانەکەیان " جاک ویلشیر" پێکانی هەیە و بەم هۆیەشەوە بۆ 3 هەفتە لە یاریگا دور دەکەوێتەوە.

ویلشیر پێکانی هەیە لە پاژنەی پێیدا و ئەمەش وا دەکات کە لە یاری سبەی شەودا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ یاری نەکات لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

بریارە سبەی شەو ، یانەی ئارسیناڵ ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕوی یانەی بایرن میونخ بێتەوە ، ئەمەش لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، کە لە یاری ڕابردوودا ولە یاری چووندا ، یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی ئارسیناڵی بردبوویەوە.



خەندان
Top