ناوی 9 یاریزانی بەرشلۆنە کە سەرەکی دەبن بەرامبەر میلان

ناوی 9 یاریزانی بەرشلۆنە کە سەرەکی دەبن بەرامبەر میلان
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، ناوی 9 یاریزان ئاشکرا دەکات کە یانەی بەرشلۆنە پشتیان پێدەبەستێت لە بەرامبەر یانەی میلان لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکاندا.

یاریزانەکان بە پێی ڕۆژنامەی مۆندۆ بریتین لە : ڤیکتۆر ڤاڵدێس ، گۆڵچی یانەکە و ، کارلۆس پۆیۆڵ و جیرارد پیکی و خۆردی ئەلبا لە بەرگریدان ، هەروەها بۆسکێتس و ئینێستا و چاڤی و لە ناوەڕاستدان ، هەرچەندە چاڤی پشکنینی پزیشکی ماوە ، بەڵام ئەمە یارییەکی گرنگەو پێویستی بە تواناکانی چاڤی هەیە .

هەروەها لە هێڵەکانی پێشەوەدا ، لیۆنێل میسی و پیدرۆ دەبینرێت ، کە ڕۆژنامەکە ناوی ئەو 9 یاریزانەی سەرەوەی دیاریکردووە کە وەک یاریزانی سەرەکی یاری دەکەن بەرامبەر بە یانەی میلان.


خەندان
Top