پیکی هەڕەشە لە میلان دەکات
پێشتر و لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکاندا ، یانەی بەرشلۆنە چووە یاریگای سانسیرۆو ڕووبەڕوی یانەی میلان بوونەوە ، لەم یارییەدا میلان بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەرشلۆنەی توشی شکستکرد، بۆیە یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە سێ گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی یاری گەڕانەوە ببڕێت و سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکان.
جیرارد پیکی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت دەڵێت : یانەی میلان ئێستا بۆتە رکابەرمان ،مێژوویەکی گەورەی لەگەڵمان هەیە ، ئێمە هەست بەوە دەکەین کە یارییەکی قورسمان لە پێشە.
هەروەها پیکی لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت : ئێمە دەتوانین بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی میلان ببەینەوە ، سەرکەوتنـــــەکەشمان پێشکەشی ڤیلانۆڤــــــا دەکەین.
خەندان
