بێکهام گرانترین یاریزانە لە جیهاندا..سەرکەوت بەسەر میسی و ڕۆناڵدۆدا

بێکهام گرانترین یاریزانە لە جیهاندا..سەرکەوت بەسەر میسی و ڕۆناڵدۆدا
داڤید بێکهامی ئەستێرەی ئینگلیزی و یاریزانی ئێستای یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، وەک گرانترین یاریزانی جیهان دێت بۆ تۆپی پێ ، ئەمەش وا دەکات کە سەربکەوێت بەسەر لیۆنیل میسی ئەرجەنتینیو هەروەها ڕۆناڵدۆی پرتوگالی.

داڤید بیکهام نرخەکەی دەگاتە 175 ملیۆن پاوەند ، هەروەها میسی نرخەکەی دەگاتە 116 ملیۆن پاوەند.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پلەی سێهەمدایە بەنرخی 112 ملیۆن پاوەند ، ریکاردۆ کاکا لە پلەی چورەمدایە بە نرخی 67 ملیۆن پاوەند ، ڕۆناڵدینیۆ لە پلەی پێنجەمدایە بە نرخی 63 ملیۆن پاوەند.

هەروەها ئەم ئەستێرانەی تۆپی پێ بەردەوام داواکراون بۆ کۆمپانیاکان بۆ تۆمارکردنی ریکلام.


خەندان
Top