بەیڵ ،شوێنگرەوەی کاکا دەبێت لە ریاڵ
ئەلفێدۆ دۆرۆ، ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی ، ئاشکرای کردووە کە گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەبێتە شوێنگرەوەی ریکاردۆ کاکا لە یانەی ریاڵ مەدریدا ، ئەمەش لە دوای ئەوەی کە ریکاردۆ کاکا یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.
دۆرۆ دەڵێت : ریاڵ مەدرید بیر لە بەیڵ دەکاتەوە ، چونکە چەندین ڕاپۆرت دەربارەی تواناکانی بەیڵ لە بەردەستی پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ-دایە.
هەروەها دۆرۆ دەڵێت : یانەی ڕیاڵ مەدرید تاکە یانە نیە کە بەیڵی دەوێت ، بەڵکو یانەی بەرشلۆنەش هەوڵی گرێبەستی داوە لەگەڵی ، چونکە توانایەکی خێرای هەیە لە یاریکردندا.
خەندان
