هاینکس لە بایرن میونخ ناڕوات
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وی "زیتۆنگ"ی ئه‌ڵمانی رۆمهنگه له باره‌ی هاینكسهوه وتویه‌تی شاره‌زاییه‌كانی له تۆپی پێدا سوودی بۆ ئێمه هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت دوای وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌مان، له‌ده‌ستمان نه‌چێت و له یانه‌كه‌دا بیهێڵینه‌وه.
رۆمه‌نیگه ئاشكراشیكرد داوای له هاینكس كردووه هه‌ر پۆستێك له یانه‌كه‌دا ئاره‌زووی ده‌كات وه‌ریبگرێت و له وه‌رزی داهاتووه‌وه ده‌ستبه‌كاربێت.
بڕیاره له هاوینی داهاتوو هاینكس ده‌ست له راهێنه‌رایه‌تی باڤاری ده‌كێشێته‌وه‌و، پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری پێشووی به‌رشه‌لۆنه شوێنی ده‌گرێته‌وه
خەندان
