لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان :ئەمرۆ ئاڵاڕووبەرووی سەورە دەبێتەوە

لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان :ئەمرۆ ئاڵاڕووبەرووی سەورە دەبێتەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێزدەهەمی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بریارە ئەمرۆ دووشەمە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان نۆیاری گرنگ لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت، لە شاری هەولێرلەسەر یاریگای كۆلێژی زانست هەردوو یانەی ئاڵاو سەورەی شاری كەركوك لە یارییەكی گرنگ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی ئاڵا بەپشت بەستن بە یاریگاو هاندەران نیازیان بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە و یانەی سەورەش نیازی سەركەوتنە بۆئەوەی زیاتر خۆی لە یانەی ئاڵای پێشەنگی یانەكان نزیك بكاتەوە، لەسەریاریگای شەهیدانیش یانەی پێشكەوتن میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهید دەكات لە یارییەكی گرنگدا، لەم یارییەشدا یانەی هەڵەبجە لە یارییەكی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی میواندار دەبێتەوە سەركەوتن لەم یارییەشدا بۆهەردوو یانە گرنگی خۆی دەبێت، یانەی ئاسۆش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خانەقین دەكات، لەم یارییەشدا یانەی ئاسۆ كە ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامەكانی وەكو پێویست نیەولەسەردەستی كامەران جەباری ڕاهێنەری یانەی یانەكە نیازیان وایە سەركەوتن بەدەست بهێنین و یانەی خانەقینیش نیازی سەركەوتنی گرنگی هەیە بۆئەوەی بە سێ خاڵەوە بگەرێتەوە، لە شاری كۆیەش هەردوویانەی كۆیە و گارەی شاری دهۆك ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لەم یارییەشدا یانەی گارە لە ئەركێكی زەحمەت دەبێت و ئەنجامەكانیشی وەكو پێویست نیە و یانەی كۆیەش چاوی لە سێ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی بگەرێتەوە نێو خانەكانی ململانێەكان و گەیشتن بە خانەكانی سەرووی ریزبەندی یانەكان، یانەی سیروانی نوێش دەچێتە شاری چەمچەماڵ و لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی چەمچەماڵ ببێتەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانەی گرنگی خۆی هەیە بۆئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنن، لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆزمیوانداری یانەی خاكی شاری كەركوك دەكات، لەم یارییەشدا یانەی نەورۆز دەیەوێت لەم یارییەدا سەركەوتن بەدەست بهێنیت بە سوود وەرگرتن لە یاریگاو هاندەران و یانەی خاكیش نایەوێت بەدەست بەتاڵی بگەرێتەوە شاری كەركوك، هەر لە شاری سلێمانیش یانەی ئاشتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی سۆران دەبێتەوە لەم یارییەشدا هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە دەبێت، لەشاری ئاكرێ یانەی دەربەندیخان دەبێتە میوانی یانەی ئاكرێ لەم یارییەشد یانەی ئاكرێ بە سوود وەرگرتن لە یاریگاو هاندەران نیازی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەی هەیە، لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرینیش هەردوو یانەی برایەتی و شەهیدان ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لەم یارییەشدا هەردوو یانە كە ئەنجامەكانیان وەكو پێویست نیە چاویان لە ئەنجامی باشە لەم یارییەدا، سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر3ی پاش عەسر بەرێوەدەچێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-ئاڵا 23خاڵ
2-نەورۆز22خاڵ
3-سەورە21خاڵ
4-سیروانی نوێ 19خاڵ
5-كۆیە17خاڵ
Top