لیڤێرپوول ٣-٢ تۆتێنهام:لووتکەی ئینگلتەرا بە ڕەنگی سوور بە کۆتا هات

لیڤێرپوول ٣-٢ تۆتێنهام:لووتکەی ئینگلتەرا بە ڕەنگی سوور بە کۆتا هات
لە یاری لووتکەی گەڕی ٢٩ـی خولی پریمیێرلیگ یانەی لیڤێرپوول توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر یانەی تۆتێنهام ـدا تۆمار بکات.



لەسەر یاریگای ئانفێڵد لە ناوچەی مێرسیساید ڕێدز میوانداری سپێرزـی کرد لە جەنگی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ ـی وەرزی داهاتوو وە لیڤێرپوول توانی بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

سەرەتا ئەستێرەی یۆڕۆگوایی لویس سوارێز توانی گۆڵێکی جوان لە خوولەکی ٢٠ـدا تۆمار بکات و بەر لە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم یاریزانی بەلژیکیایی یان ڤێرتۆنغێن گۆڵی وەکهەڤبوونی تۆمار کرد.

لە گێمی دووەمدا سپێرز بەهێز دەستی بە یارییەکە کرد و توانی لە خوولەکی ٥٣ گۆڵی دووەم لە ڕێگەی ڤێرتۆنغین تۆمار بکاتەوە و ئەمەش بووە هۆی دروست بوونی فشارێکی زۆر لەسەر یاریزانانی لیڤێرپوول بۆ سەنگ کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە و ئەمەش وایکرد لە خوولەکی ٦٦ یاریزان ستیوارت داونینگ گۆڵی وەکهەڤبوونی لە هەڵەی گۆڵپارێز هوگۆ لۆرێس تۆمار کرد و دواتر لە خوولەکی ٨٢ـدا ئەفسانە ستیڤن جێڕارد گۆڵی بردنەوەی لە ڕێگەی لێدانی سزا تۆمار کرد.

بەم بردنەوەیە لیڤێرپوول کۆی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ ٤٥ خاڵ و لە پلەی شەشەم مایەوە کەچی سپێرز بە کۆکردنەوەی ٥٤ خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە بە شێوەیەکی کاتی.
Top