یۆڤانتۆس ١-٠ کاتانیا:جیاکیرینی لە دوا ساتەکاندا فریادڕەسی یوڤی کەوت
یۆڤانتۆس توانی ١٩ ـمین بردنەوە لەم وەرزە تۆمار بکات لە خولی ئیتاڵی ئەمەش دوای میوانداری کردنی یانەی باشووری ئیتاڵیا لەسەر یاریگای یۆڤانتۆس ئارێنا لە شاری تۆرین.
یۆڤانتۆس لەسەرەتایی یارییەکە بە هێڕش بردن یاری کرد بەڵام کاتانیا بە شێوازێکی بەرگری کردن یاری دەکرد و توانی تا دوا خوولەکەکانی یارییەکە بەرگری لە گۆڵی خۆیان بکات بەڵام لە کاتی زیاد کراو یاریزان لاو ئیمانوێلی جیاکیرینی توانی گۆڵی سەرکەوتن تۆمار بکات لە دوای هەڵەیەکی گۆڵپارێزی کاتانیا.
بەم بردنەوەیە بیانکۆنێری کۆی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ ٦٢ خاڵ کەچی کاتانیا دابەزی بۆ پلەی هەشتەم بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ.
بەم جۆرەش یۆڤانتۆس جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ناپۆلی بەرز کردەوە بۆ نۆ خاڵ لە دوای شکست خواردنی یانەی نیپاڵس لەسەر دەستی یانەی کیێڤۆ ڤیرۆنا.
