ئا.بیلباو ١-٠ڤالێنسیا:مونیان سێ خاڵی گرنگی بەخشیە لۆس لیۆنێس
لەسەر یاریگای سان مامێس لە هەرێمی باسک کەتیبەی ماڕسێلۆ بێلسا میوانداری لۆس چی ـیان کرد و توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەن.
تاکە گۆڵی یارییەکە لە ڕێگەی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی ئیکێر مونیان لە خوولەکی ٧٩ـدا تۆمار کرا ئەمەش بە بێ ئامادەبوونی ئەستێرەی یەکەمی یانە فێرناندۆ لۆرێنتی لە گێمی یەکەم کە بێ شوێنی ئەوی پێوە دیار بوو و لە چارەکی کۆتایی گێمی دووەم بەژداری لە یارییەکەدا کرد.
بەم ئەنجامەش ڤالێنسیا بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی شەشەمدا مایەوە بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ و بیلباوـیش لە پلەی چوارەمدا مایەوە بە کۆکردنەوەی ٣٢ خاڵ.
