هاندەران، گاڵتە بە سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەکەن

هاندەران، گاڵتە بە سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەکەن
بەرپرسانی یاریگای کامپ نوو ، ڕایانگەیاندووە کە هەستاون بە کردنە دەرەوەی هەندێک هاندەر لە یاریگاکەیان کە لە یاری شەوی ڕابردوودا لە کاتی یارییەکەدا لافیتەیەکیان بەرز کردۆتەوەو گاڵتەیان بە سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

شەوی ڕابردوو ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نوی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕوی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکورۆنیا بوویەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-0 لێبردەوە.

لەم یارییەدا هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە توڕەبوونی خۆیان لە سەرۆکی یانەکە دەربڕی ، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە یانەکەیان لە ئێستادا پێویستی بە یاریزانی نوێیە ، بەڵام ڕۆسیلی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە ڕەتیدەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی نوی ئەنجامبدەن.



خەندان
Top