ڕاهێنەری سانتۆس : دڵنیام لە ڕۆشتنی نیماری بۆ بەرشلۆنە
موریسی ڕامالیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی چارسای بەڕازیلی دەڵێت : نازانم چی ڕوو دەدات لە داهاتوودا بەڵام نیمار دەچێتە بەرشلۆنە من دڵنیام لەمە.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە ڕۆبەرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە لێدوانیکیدا ڕایگەیاندووە کە گریبەستی نیمار و یانەی بەرشلۆنە بە ڕێژەی %90 کۆتایی پێهاتووە.
هەروەها کارلۆس باس لە داهاتووی یانەی بەرشلۆنە دەکات کاتێک نیماری بۆ دەچیت ، پێی وایە کە بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی دەبێت و ئەنجامی بەرچاو بەدەست دەهینن.
خەندان
