ڕیاڵ سزای سێ یاریزان دەدات

ڕیاڵ سزای سێ یاریزان دەدات
ڕۆژنامەی دیفنسا سەنتراڵی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بریاریداوە سزایەکی نهێنی سێ یاریانی یانەکەی بدات ئەوانیش مایکڵ ئیسیان و مارسیلۆ و کەریم بنزیمەن.

لە ڕۆژی ڕابردوودا ، مارسیلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی بە بڕی 6000 هەزار یۆرۆ سزا درا ، ئەویش بەۆی پابەند نەبوونی بە سزاکانی هاتوچۆوە ، وە کەریم بنزیما دادگای دەکرێت لە داهاتوودا وئەگەری هەیە ڕووبەڕوی زیندانی کردن بێتەوە بەهۆی خێرا لێخوڕینی ئوتومبێلەوە ، هەروەها مایکڵ ئیسپانیش بە هەمان شێوە.

ڕۆژنامەی دیفنسا ڕایگەیاندوە کە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانە لەو ڕەفتارانەی ئەو سێ یاریزانە و پێیان وایە دەبێت ئەو یاریزانانە سەرچاوەی خو ڕەوشتی بەرزی لاوەکانی ئیسپانیا بێت.

ڕۆژنامەی دیفنسا تاکوو ئێستا سزاکەیانی دیاری نەکردووە ، بەڵام ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سزاکەیان نهێنی دەبێت.



خەندان
Top