تیڤێز، ئەگەری زیندانی کردنی هەیە

تیڤێز، ئەگەری زیندانی کردنی هەیە
کارلۆس تیڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتین و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ، پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە مۆڵەتی شۆفێری لێدەسەنرێتەوە لە بەریتانیا ، ئەمجارەیان بە بی مۆڵەت ئوتومبێلی لێخۆڕیوە.

دادگای بەریتانیا لە بەیانێکیدا ڕایگەیاندووە کە کرلۆس تیڤێز بە بێ مۆڵەت ئۆتومبێلی لێخۆڕیوەو ڕێزی لە یاساکانی ووڵاتەکەمان نەگرتووە.

لە ڕابردوودا تیڤێز بەهۆی خێرا لێخوڕینی ئوتومبێلەوە مۆڵەتی شۆفێری لێسەندراوەتەوە ، بەڵام ئەمجارەیان بە بی مۆڵەت شۆفێری کردووەو پێ دەچیت دادگایە بەریتانیا تەنیا بە سزای ماددی نەهێڵێت ڕزگاری بێت و پێ دەچێت بۆ شەش مانگ زیندانی بکرێت.



خەندان
Top