سارە سالار یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی هەولێر:هاتنم بۆ ئەم یارییە چاوەڕواننەكراوبوو

سارە سالار یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی هەولێر:هاتنم بۆ ئەم یارییە چاوەڕواننەكراوبوو
یانەی هەولێر هەردەم لە یارییەكاندا ئەنجام و دەستكەوتی مەزنی هەبووە لە هەمان كاتدا قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی یاریزان لە گشت یارییەكاندا، دوای دامەزراندنی تیپی گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كچان، ئەم تیپە لە ماوەیەكی كورتدا توانی چەندین دەستكەوت و ئەنجام لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بە دەستبهێنێت لە هەمان كاتدا چەندین یاریزانی بە توانای پێگەیاندووە، سارە سالار یەكێكە لەم یاریزانانە، كە لە قوتابخانەی گۆڕەپان و مەیدانی هەولێر پێگەیشتووە، سارە لە دایكبووی ساڵی 1998ی هەولێر و پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە و یەكێكە لە پاڵەوانەكانی كوردستان و عێراق لەبەر ئاست بەرزیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا و توانی بەشداری پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بكات، بە پێویستمان زانی لە نزیكەوە ئەم دیمانەیە لەگەڵ ئەنجام بدەین.

*چۆن هاتیە نێو یاریی گۆرەپان و مەیدان؟
-هاتنم بۆ ناو ئەم یارییە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بوو، كە خۆشم پلانم بۆ دانەنابوو.
* لە چ یارییەكدا تایبەتمەندیت؟
- لە گۆرەپان و مەیدان لە راكردنی درێژماوە و مام ناوەندی وەكو راكردنی (1500م،3000م، 800م).
* گرنكترین دەستكەوتەكانت چییە؟
- لە پاڵەوانێتی كوردستان توانیم پلەی یەكەم لە راكردنی 1500م و 400 م بە دەستبهێنم و لەسەر ئاستی عێراق لە زۆربەی پاڵەوانێتییەكان پلەی یەكەم و دووەم بە دەست دەهێنم.
* بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كراویت؟
- بانگهێشتی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق كرام،هەروەها ماوەیەك پێش ئیستا بەشداریم لە پاڵەوانێتیی كەنداو كرد لە وڵاتی ئیمارات.
* تا چەند ئەندامانی خێزانت پاڵپشتیت دەكەن؟
- ئەندامانی خێزانم پاڵپشتییەكی زۆرم دەكەن و هاندەری سەرەكی منن زۆر سوپاسیان دەكەم، بەهیوای ئەوەی گشت ئەندامانی خێزان هانی كچەكانیان بدەن بۆ ئەوەی روو لە وەرزش بكەن.
* تا چەند پاڵپشتی وەرزشی ئافرەتان دەكرێت؟
- پاڵپشتی وەرزشی ئافرەتان لە ساڵانی رابردوو وەكو پێویست نەبوو، بەڵام هەست دەكرێت، كە لەم ماوەیەدا بایەخ بە وەرزشی ئافرەتان دەدرێت بە هیوای ئەوەی زیاتر بایەخیان پێبدەرێت بۆ ئەوەی ئافرەت رۆڵی خۆی لە پێشكەوتنی وەرزشی كوردستان ببینێت.
* تا چەند یانەی هەولێر بایەخ بە تیپی گۆڕەپان و مەیدان دەدات؟
- زۆر سوپاسی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر دەكەم، كە پاڵپشتییەكی بێ وێنەی تیپەكەمان دەكەن لە رووی دابینكردنی گشت پێداویستیەكان و هەروەها كردنەوەی ئۆردوگای مەشقی و بایەخ دان بە یاریزانان و هیوادارم گشت یانەكان چاو لە یانەی هەولێر بكەن بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی كچ روو لە بواری وەرزش بكەن.
*تا چەند راهێنەری رۆڵی بینی لە پێشكەوتنی ئاستی تۆدا؟
- لێرەوە دەمەوێت سوپاسی راهێنەری تیپی گۆرەپان و مەیدانی یانەكەمان مامۆستا رێبوار بكەم، كە ئەو منی دۆزیوە بووە هاندەرێك بۆ ئەوەی روو لە بواری وەرزش بكەم و هەروەها رۆڵێكی باڵای بینی لە پێشكەوتنی ئاستی من وەكو یاریزان و هەردەم هاندەرم بووە.
لە كۆتاییدا سارە سالار هیوادار بوو بەرپرسانی وەرزش زیاتر بایەخ بە وەرزشی ئافرەتان بە تایبەتی و یاریی گۆڕەپان و مەیدان بە گشتی بدەن، چونكە بە بۆچوونی ئەم كچە یاریزانە لە رێگەی گۆڕەپان و مەیدان دەتواندرێت چەندین نازناو و دەستكەوتی جیهانی بە دەستبهێنێت. یانەی هەولێر هەردەم لە یارییەكاندا ئەنجام و دەستكەوتی مەزنی هەبووە لە هەمان كاتدا قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی یاریزان لە گشت یارییەكاندا، دوای دامەزراندنی تیپی گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كچان، ئەم تیپە لە ماوەیەكی كورتدا توانی چەندین دەستكەوت و ئەنجام لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بە دەستبهێنێت لە هەمان كاتدا چەندین یاریزانی بە توانای پێگەیاندووە، سارە سالار یەكێكە لەم یاریزانانە، كە لە قوتابخانەی گۆڕەپان و مەیدانی هەولێر پێگەیشتووە، سارە لە دایكبووی ساڵی 1998ی هەولێر و پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە و یەكێكە لە پاڵەوانەكانی كوردستان و عێراق لەبەر ئاست بەرزیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا و توانی بەشداری پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بكات، بە پێویستمان زانی لە نزیكەوە ئەم دیمانەیە لەگەڵ ئەنجام بدەین.
Top