بەمەبەستی زیاتر برەودان بە یاریی شمشێربازی لە شارەكانی كوردستان و گرنگیدانی زیاتر بەم یارییە، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتیی ناوەندیی شمشێربازی كوردستان بە هاوكاریی لقی هەولێری یەكێتییەكە لە هۆڵی داخراوی بنكەی وەرزش و لاوانی بنەسڵاوەی سەر بە شاری هەولێر بەبەشداریی 13یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتیی شمشێربازیی یانەكانی كوردستان لە ئاستی كوڕان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی یانە بەشداربووەكان توانیان ئاستێكی بەرزیی یاریی شمشێربازی پێشكەش بكەن و ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەش بەم شێوەی خوارەوەبوو كە كوڕانی لەیلانی شاری كەركوك نازناوی خولەكەیان بۆشاری كەركوك گواستەوە.
1-یانەی لەیلان ئەلف
2-یانەی لەیلان با
3-یانەی هەندرێن
3-یانەی ئەكاد