میسی دەڵێت هەموان چاوەڕێی دۆڕاندنی ئێمەن بەرامبەر میلان

میسی دەڵێت هەموان چاوەڕێی دۆڕاندنی ئێمەن بەرامبەر میلان
لیۆنێل میسی ، ئەستێرەی جیهان و یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، دانی بەوەدا نا کە لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵک چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە یانەی بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان شکست دەهێنێت بەرامبەر بە یانەی میلان و ئەگەری سەرکەوتنی زۆر کەمە.

یانەی بەرشلۆنە لە وەرزی ڕابردوودا نەیتوانی سەرکەوتووبێت و نازناوەکە بەدەستبهێنێت ، پاش ئەوەی بەرامبەر بە یانەی چێڵسی شکستیهێنا لە یاری نیوەی کۆتایی خولەکەدا.

میسی دەڵێت : زۆرن ئەو خەڵکانەی وا چاوەڕوان دەکەن کە بەرشلۆنە ئەمساڵیش بێ بەش دەبێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، بەڵام بە پێچەوانەوە من وای بۆ دەچم کە هەلی سەرکەوتنمان هەیە بەرامبەر بە میلان و دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

میسی دەڵێت : ئێمە دەزانین کە کارێکی ئاسان نابێت لە یاری گەڕانەوەماندا کاتێک لە قۆناغی ١٦ دا ڕووبەڕوی یانەی میلان دەبینەوە لە یاریگای خۆمان ، بەڵام پێویستە هەموو توانایەکمان بەکاربهێنین.


خەندان
Top