ڤاڵدێس بۆ 4 یاری ڕاگیرا

ڤاڵدێس بۆ 4 یاری ڕاگیرا
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ، لە بەیانێکی ڕەسمیدا ، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند کە ڤیکتۆر ڤاڵدیس سزای ڕاگرتنی بۆ 4 یاری بەسەردا دەسەپێنرێت.

ڤاڵدیس لە یاری ڕابردووی خولی لالیگادا، کاتێک ڕووبەروی یانەی بەرشلۆنە بوونەوە ، بە توندی هیرشی کردە سەر ناوبژیوان، ناوبژیوانی یارییەکەش لە دوای یارییەکە ڕاپۆرتێکی ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

پێرێز لاسا ، ناوبژیوانی یارییەکە بوو ، ڕەتی کردەوە کە لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە لێدانێکی سزا بۆ یانەی بەرشلۆنە ئەژمار بکات ، کاتێک ڕامۆس لە ئەدریانۆیدا لە ناوچەی سزادا ، ئەمەش وای کرد کە ڤاڵدێس توڕە بکات و لە کۆتاییدا بەرەو ناوبژیوان بڕوات.

جێگای باسە ڤاڵدێس بەهۆی ئەم ڕاگرتنەوە بێبەش دەبێت لە چوار یاری ئەوانیش بەرامبەر " دیپۆرتیڤۆ لاکورۆنیا ، ڕایۆ ڤالیکانۆ ، سیلتا فیگۆ و ریاڵ مایۆرکا.


خەندان
Top