کاردانەوەکان لەسەر دەرکردنی لویس نانی
ئەندۆخار دەڵێت : نانی لە یارییەکەدا شایەنی ئەوە نەبووە کە کارتی سور وەربگرێت ، چونکە نانی ئەو کارەی بە ئەنقەست نەکردووە ، گەر بێتوو سێری ئەو دیمەنە بکەینەوە بۆمان دەر دەکەوێت کە شایەنی ئەوە نەبووە کە کارتی سور وەربگرێت.
یاریزانێکی پێشوی یانەی مانچستەر یونایتیدیش بەناوی " ڕوی کین " دەڵێت، ناوبژیوان لەو دەکاتەدا بریارێکی دروستی داوە ، کاتێک لویس نانی بە کارتی سور کردە دەرەوە ، چونکە شایەنی ئەو کارتە سورە بوو.
هەروەها لە دوای تەواوبوونی یارییەکەش ، یاریدەدەری ڕاهێنەری فیرگسۆن دەڵێت : ئەو ناوبژیوانە تورکییە ، بریاریکی ترسنۆکانەیدا ، کاتێک بە کارتی سور نانی کردە دەرەوە ، چونکە لە ڕاستیدا شەیەنی ئەوە نەبووە کە بکرێتە دەرەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لای خۆیەوە لە هەواڵێکیدا نوسیویەتی ، ناوبژیوانە تورکەکە ، نەیویست مانچستەر سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکان.
هەروەها فیرگسۆنی ڕاهینەری یانەی مانچستەر یونایتید ، لە دوای تەوابوونی یارییەکە بە توڕەییەوە یاریگای جێهێشت ، ئەمەش وەک ناڕەزاییەک بۆ بریارەکانی ناوبژیوان و دەرکردنی نانی بە کارتی سور.
خەندان
