هاندەران چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆن

هاندەران چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆن
لە یاری شەوی ڕابردوودا ، پاش ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتید بوویەوە لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد ، لەم یارییەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەکەی پێشوی توشی شکستکرد، پاش ئەوەی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سودی ڕیاڵ کۆتاییهات.

لە کاتی یارییەکەدا ، هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتید بە لافیتەکانیان داوایان لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکرد ، کە بگەڕێتەوە بۆ ماڵە کۆنەکەی و جارێکی تر درێسی یانەی مانچستەر بپۆشێت.

هەروەک لە وینەکاندا دیارە هاندەران نوسیویانە چاوەڕێی گەڕانەوەت دەکەین ڕۆناڵدۆ ...بگەڕێرەوە بۆ ماڵەکەت رۆناڵدۆ ئێمە بیرت دەکەین.



خەندان-
Top