پۆسته‌رێك ئه‌م هه‌له‌ى له‌كیس هه‌ولێردا ،دووه‌م پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجى عیراق له‌به‌غدا ده‌بێت
دووه‌م پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی عیراق له‌یاریی شه‌تره‌نج له‌شارى به‌غدا ده‌بێت و 10 هه‌ڵبژارده‌ش به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ى كۆتایی ساڵی رابردوو به‌هۆى ناكۆكیی له‌سه‌ر پۆسته‌رى پاڵه‌وانێتییه‌كه، ناكۆكی كه‌وته نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی یه‌كێتیی شه‌تره‌نجی كوردستان و عیراق و دووه‌م پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی عیراق كه ده‌بوو له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت بۆكاتێكی نادیار دواخرا، دواجار یه‌كێتیی ناوه‌ندى شه‌تره‌نجى عیراق بڕیاریدا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌شاری به‌غدا رێكبخات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/3 تا رۆژی 13/3/2013 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌شاری به‌غدا و له‌هۆڵی هۆتێل ئینته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 10 هه‌ڵبژارده عیراق، ئوردن، سوریا، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، تونس، توركیا، ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا، جۆرجیا به‌شدارى پاڵهوانێتییهكهن كه‌كۆى خه‌ڵاته‌كانی 10 هه‌زار دۆلاره.
شایه‌نی باسه یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی عیراق له‌یاریی شه‌تره‌نج رۆژانی 19تا25/11/2011 به‌به‌شدارى 10 هه‌ڵبژارده له‌شارى دهۆك رێكخرا و ده‌بوو دووه‌م پاڵهوانێتییش رۆژانی 11تا19/12/2012 له‌شاری هه‌ولێر و به‌به‌شدارى 14 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌بچێت، دواجار به‌هۆى ناكۆكی له‌سه‌ر پۆسته‌رێك ئه‌م هه‌له له‌كیس شاری هه‌ولێر دهرا.
xendan
