ئیشقی نموونەی هەولێر بووە پاڵەوانی جامی کۆپاکۆکاکۆلای کوردستان

ئیشقی نموونەی هەولێر بووە پاڵەوانی جامی کۆپاکۆکاکۆلای کوردستان
رۆژی دووشەممە رێککەوتی 4-3-2013 لە سەنتەری بلووی شاری هەولێر لەیاری کۆتایی جامی کۆپاکۆکاکۆلای هەرێمی کوردستان لەنێوان ئیشقی نموونەی هەولێر وزریلاندی شاری دهۆک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە وکۆمپانیای کۆکا کۆلا بەرێوەچوو.

سەرەتای حوێندنگای زریلاند بەباشی دەبیندراو توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام دواتر ئیشقی نموونەی خۆی رێکخستەوە وتوانی سێ گۆڵ لەسەر یەکتر تۆمار بکات و تایمی یەکەمی یارییەکە بەسەرکەوتنی ئیشقی نموونەی بەئەنجامی (6-5) کۆتا هات.

تایمی دووەم ئەمجارەیان ئیشقی نموونەیی هەولێر لەتایمی دووەم باشتر لەجاران دەبیندران و توانیان بەئەنجامی (11-7) یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتا پێ بێنن وببنە پاڵەوانی هەرێمی کوردستان لە جامی کۆپا کۆکاکۆلا وپلیتی سەیری کردنی یاری کۆتایی جامی جیهانی لاوان بەدەست بێنن کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە تورکیا بەرێوە بچێت.

جیگای ئاماژەپێکردنە جامی کۆپا کۆکاکۆلا ماوەی سێ مانگە بەردەوامە بەبەشداری (530) قوتابخانە وخوێندنگای هەرێمی کوردستان .

ماوەتەەو بڵێن لە کۆتایی دوای ئەم ڤیستیڤاڵە گەورەیە خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی ئەم پاڵەوانیەتییە دابەشکرا.


زاگرۆس نانەکەلی

xendan
Top