پاریس سانجێرمان لە ریاڵ و بەرشە باشترە

پاریس سانجێرمان لە ریاڵ و بەرشە باشترە
کارلۆ ئەنچیلۆتی ، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، باس لە یاری ئەمشەویان دەکات کاتێک ڕووبەڕوی یانەی ڤالینسیا دەبنەوە ، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

ئەنچیلۆتی دەڵێت : هەوڵدەدەین بە درێژای 90 خولەکی یارییەکە کۆنتڕۆڵی زۆری یارییەکە بکەین و سەرکەوتن بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکان و ئەگەری هەیە داڤید بیکهام وەک یاریزانی سەرەکی یاری بکات.

ئەنچیلۆتی دەڵێت : پێم وابێت یانەی پاریس سانجێرمان ، لە ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە باشترە ، چونکە ئەو دوو یانە ئیسپانییە هەر یەکەیان ، خولێک بۆتە ئامانجیان و لە خولێکی دیکەدا بێبەش کراون ، یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵ بۆ جامی شا، دەدات و بەرشلۆنەش بۆ لالیگا.

بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵ بۆ سەرجەم پاڵەوانیتییەکان دەدات و دەیەوێت ببێتە پاڵەوان لە هەموویدا و نازناوەکان بەرز بکاتەوە لەم وەرزەدا.


خەندان
Top