کۆنتی پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی
ئەنتۆنیۆ کۆنتی ، لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییە و یانەکەشی ئێستادا و لە وەرزی ئەمساڵدا پێشەنگی خولی یانەکانی ئیتاڵیایە بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ و ئەنجامدانی 27 یاری.
هەروەها یانەی یۆڤانتۆس لە وەرزی ڕابردوودا توانی لەسەر دەستی هەمان ڕاهینەر ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی.
ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ ، سەرۆکی یانەی چێڵسی هەوڵ دەدات ڕاهێنەرێکی بە توانا بهێنێتە یانەکەیەوە و چەند ڕاهێنەرێک پاڵێوراون بۆ ئەو پۆستە .
ڕۆژنامەی" دەیلی ستار" ڕایگەیاندووە کە کۆنتی ئامادەیە ببێتە ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە هاوینی داهاتوودا و بەڵام چەند مەرجێکی هەیە.
خەندان
