ڕۆنی : ڕۆناڵدۆ مەترسیدارترین هێرشبەرە
ڕۆنی دەڵێت : هیچ گومان لەوەدا نیە کە ڕۆناڵدۆ یەکێکە لەو هێرشبەرانەی کە مەترسی زۆری هەیە لە یارییەکاندا بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر ، من یاریم لەگەڵدا کردووە ، تواناکەی دەزانم چۆنە ، ئەو یاریزانێکی سەرنج ڕاکێشە و ڕێز لە تیپەکەی دەگرێت.
هەروەها ڕۆنی وتیشی کە پێویستە چاودێری رۆناڵدۆ بکەین لە یاری سبەیشەوماندا بۆ ئەوەی بتوانین مەترسییەکانی کۆنتڕۆڵ بکەین.
جێگای باسە لە یاری چوونی هەمان قۆناغدا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1.
خەندان
