وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌میدیای وه‌رزشی، گه‌شتێكی پڕ به‌رهه‌م بۆ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌میدیای وه‌رزشی كه رۆژانی 14-24/2/2013 به‌دروشمی (وه‌رزش و یه‌كبوونی گه‌لان) له‌شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵیی ئادن كڕۆنۆس به‌ڕێوه‌چوو، (5) میدیاكار له‌عیراقه‌وه به‌شداری وۆرك شۆپه‌كه بوون، ئه‌مه‌ش له‌په‌راوێزی پڕۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ئیتاڵیا له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌په‌راوێزی وۆرك شۆپه‌كه‌دا چه‌ند سیمینارێك له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی بواری میدیای وه‌رزشی له‌باره‌گای ئاژانسی ئادن كڕۆنۆس پێشكه‌شكران و جیان فرانكۆ كۆپۆلا جێگری سه‌رنووسه‌ری (بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی هه‌رێمی) باسی هه‌نگاوه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانیی بۆكردین له‌گه‌ڵ چۆنێتی پێشخستنی به‌و ئاسته‌ی كه‌ئه‌مڕۆ تیایدایه، هه‌روه‌ها به‌كورتی باسی له‌دامه‌زراوه‌كانی Rai.tv بۆ كردووین به‌تایبه‌تیش Rai.Sport.
ئاماده‌ی یاریی رۆما و یۆڤی بووین
سه‌عات 8ی شه‌وی رۆژی 16/2 به‌كاتی ئیتاڵیا له‌ستادیۆمی ئۆڵۆمپی شاری رۆما ئاماده‌ی یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی ئێس رۆما و یۆڤانتۆس تۆرینۆ بووین كه تیایدا رۆما به‌گۆڵێكی فرانچیسكۆ تۆتی 1-0 براوه بوو، ئێمه له‌ستادیۆمی ئۆڵۆمپی له‌شوێنی تایبه‌ت به‌میدیاكاران سه‌یری یارییه‌كه‌مان كرد، ئه‌وه‌ی تێبینیم كرد بردنه‌وه‌ی رۆما له‌یارییه‌كه‌دا به‌ڕووداوێكی مێژوویی گرنگ دانرا له‌لای هانده‌رانی رۆما به‌هه‌موو شێوازێك خۆشی و شادی خۆیان ده‌رده‌بڕی و ناو ستادیۆمهكه ببووه مه‌یدانی یارییه ئاگرینه‌كان و هوتاف كێشان.
تۆتی درێسی خۆی پێبه‌خشین
پاش ئاماده‌بوونمان له‌یاریی رۆما و یۆڤی، تۆتی كه‌تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆماركرد، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیبوو به‌ئاماده‌بوونی ئێمه، بۆیه رۆژی دواتر خۆی نه‌یتوانی ئاماده‌بێت، به‌ڵام درێسی خۆی وه‌ك دیاری بۆ ناردین كه‌ناو و واژۆی خۆی له‌سه‌ر كردبوو، درێسهكانیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئاژانسیی ئادن كڕۆنۆس به‌شێوه‌ی ره‌سمی به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و كامێرای ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌شمان كرا.
رۆژی 17/2 سه‌عات 8ی شه‌و ئاماده‌ی یاریی باسكه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی میلان و رۆما بوین كه تیایدا میلان براوه‌ی یارییه‌كه بوو، له‌وێش هۆڵی باسكه‌ی یانه‌ی رۆما و بهشهكانیمان به‌سه‌ركرده‌وه.
دواتر رۆژی 18/2 سه‌ردانی Rai.tv كرد و بهخۆشحاڵییهكی زۆره‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رۆكی به‌شه‌كانه‌وه پێشوازییهگی گه‌رممان لێكرا و هه‌موو به‌شه‌كانمان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌و گه‌شته مه‌یدانییه‌دا باس له‌هه‌موو به‌رنامه و كار و چالاكییه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كرا و چه‌ندین چاوپێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه به‌شداربووه‌كانی كرا و راوسه‌رنجیان وه‌رگیرا، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه باسم له‌دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان و میدیاییه‌كانی عیراق و كوردستان‌م كرد.
له‌میانه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا گی كۆپۆلا وه‌ك ئاماده‌كاری وه‌رزشیی لهڕۆژنامهگهریی ئیتاڵیا باسی ره‌وشی ئێستای وه‌رزشی وڵاته‌كه‌ی بۆ كردووین و له‌گرنگترین وته‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌له‌ئێستادا هیچ كه‌سێك ناتوانێت یاریزان ببینێت و یاریزانانی ئه‌مڕۆ ته‌نها پاره‌یان به‌لاوه گرنگه و حاڵمان باش نییه و به‌مشێوه‌یه‌ش باش نابێت.
مێرلۆ وه‌رزش ده‌رگای زیاتر ده‌كاته‌وه
گیانی مێرلۆ-ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی AIPS له‌نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیدا په‌یامی خۆی به‌مشێوه‌یه پێوتین: پێمخۆشبوو لاتانبم، ده‌بێت هاوكاری گه‌نجان بكه‌ین له‌و بارودۆخه‌ی كه‌جیهانی پێتێپهڕدهبێت، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسانی عیراق و كوردستان‌م بینی، وه‌رزش ده‌رگای زیاتر ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لان، زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
لایما یانوزنیت شتاینۆڤ جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی AIPS كه له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی لیتوانیایه، له‌سه‌ردانێكیدا بۆ لای به‌شداربووانی وۆرك شۆپه‌كه وته‌یه‌كی به‌نرخی له‌باره‌ی ئه‌زموونی كاركردنی خۆی و بواری میدیای وه‌رزشی پێشكه‌شكردین.
سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن
هه‌ر له‌میانه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا باسی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا چۆنێتی پێشخستنی له‌بواره جیاجیاكانمان بۆكرا، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ردانێكی مه‌یدانیمان ئه‌نجامدا بۆ شوێنه مێژوویی و دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، له‌وانه دامه‌زراوه‌ی Rai.tv و SKYNEWS و رۆژنامه‌ی la gazzetta dello sport.
رۆژی 20/2 سه‌رۆكی سكای نیوز له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ لای میدیاكاران، باسی له‌گرنگی دامه‌زراوه‌ی سكای كرد و له‌به‌شێك لهوتهكانیدا ئه‌وه‌ی دركاند كه سكای 190 كه‌ناڵ له‌خۆده‌گرێت ئه‌مه‌ش وا له‌بینه‌ر ده‌كات كه‌خۆی چی پێخۆشبێت هه‌ڵیبژێرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه20 ملیار یۆرۆ داهاتهكهیانه و 400 ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه، هه‌ر به‌شداربوویه‌ك 40تا43 یۆرۆ مانگانه ده‌دات و %20 لهداهاتهكانیان له‌ڕیگه‌ی ریكلامه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنن، له‌ئێستاشدا سیستمی 4K به‌كارده‌هێنن كه ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێیه و له HD به‌هێزتره و ره‌نگه سیستمی 4K له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا بگاته بینه‌ران.
رۆژی دواتر 21/2 سه‌ردانی شاری ناپۆلیمان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی پێشوازیمان لێكرا و به‌یاوه‌ری لێپرسراوانی شاره‌كه سه‌ردانی كۆڕنیشی ناپۆلیمان كرد كه بڕیاره مانگی نیسانی داهاتوو پاڵه‌وانێتی جیهانی ئه‌مریكان سكاپ بۆ به‌له‌می چارۆكه‌دار-ی تێدا ئه‌نجامبدرێت، له‌وێ شوێنی پاڵهوانێتییهكهمان به‌سه‌ركرده‌وه و باس له‌چۆنێتی و ورده‌كارییه‌كانی رێكخستنی پاڵهوانێتییهكهمان بۆكرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی
هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌و وڵاته‌مان بینی و له‌نێوانیاندا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا پێشوازی كراین و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بهئامادهبوونمان له‌ڕۆمای پایته‌خت.
رۆژی 24/2 كه دوایین رۆژی گه‌شته‌كه بوو له‌كه‌شێكی باراناویدا ئاماده‌ی یاریی ره‌گبی نێوان ئیتاڵیا و وێڵز بووین له‌یارییه‌كی به‌هێزدا پێكهاته‌ی وێڵز به 29 خاڵ به‌رامبه‌ر به 9 خاڵ لهئیتاڵیای برده‌وه و پێش یارییه‌كه‌ش كاپتنی ئیتاڵمان بینی و خۆشحالی خۆی ده‌بڕی بهئامادهبوونمان لهیارییهكهیاندا.
به‌كورتی گه‌شته‌كه‌مان بۆ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا گه‌شتێكی پڕبه‌رهه‌م بوو، ئه‌زموونی باشمان لێوه‌رگرت و ئه‌مجۆره گه‌شتانه‌ش بۆ ئێمه‌ی میدیاكاران زۆر پێویستن تا بتوانین پێشبكه‌وین و له‌كاروانه‌كه دانه‌بڕێین و دوانه‌كه‌وین.
xendan
