چێڵسی، بینیتێز بەڕێ دەکات و سەرەی کاپیلۆیە

چێڵسی، بینیتێز بەڕێ دەکات و سەرەی کاپیلۆیە
ڕۆژنامەی "دەیلی میرۆر" بەریتانی ، لە هەواڵێکیدا ئەمرۆ ئاشکرای کردووە کە یانەی چێڵسی لەندەنی پلانێکی داناوەو دەیەوێت ڕاهێنەری پێشوی هەڵبژاردەی ئینگلترا بکاتە ڕاهێنەری یانەکەی لە دوای کۆتایی ئەم وەرزە.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ڕایگەیاندووە کە یانەی چێڵسی، بینیتێز دور دەخاتەوە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە و هەوڵ دەدات ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ڕوسیا " فابیۆ کاپیلۆ" بکاتە ڕاهینەری یانەکەی و لە وەرزی داهاتوودا سەرپەرشتی یانە لەندەنییەکە بکات.

هاندەرانی یانەی چێڵسی لە یارییەکاندا بە چەندین دروشم داوای ڕۆشتنی بینیتێز دەکەن و دەیانەوێت بە زوترین کات یانەی چێڵسی چۆڵ بکات.

بینیتێز بە گرێبەستێکی کاتی و بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەڵ یانەی چێڵسیدا گرێبەستی هەیە ، ئەمەش پاش ئەوەی کە لە ڕابردوو یانەی چێڵسی دەستبەرداری دوو ڕاهێنەری بوو ئەوانیش"ئەندریاس فیلاس بواسی پرتوگالی و ڕۆبەرتۆ دی ماتیۆی ئیتاڵی" بوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە.


خەندان
Top