ڕۆژنامەیەک: ناوبژیوان بەرپرسیارە لە دۆڕاندنەکەی بەرشلۆنە لە کلاسیکۆدا

ڕۆژنامەیەک: ناوبژیوان بەرپرسیارە لە دۆڕاندنەکەی بەرشلۆنە لە کلاسیکۆدا
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی ، هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی شەوی ڕابردوو ، کە بە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات بە ئەنجامی 2-1 لە هەفتەی 26 ی لالیگادا.

ڕۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی ، کە نزیکە لە یانە بەرشلۆنەوە ، لە هەواڵێکیدا هێرش دەکاتە سەرناوبژیوانی یاری شەوی ڕابردوو و پێی وایە کە " پێرێز لاسا" ناوبژیوانی یارییەکە ، بەرپرسایرە لە دۆڕاندنی یانەی بەرشلۆنەوە لەو یارییەدا.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرای کردووە کە "پێرێز لاسا"ی ناوبژیوان ، لێدانێکی سزای ڕوون و ئاشکرای بۆ یانەی بەشلۆنە ئەژمار نەکردووە ، ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە لەناوچەی سزای یانەی ریاڵ مەدرید ، سێرجیۆ ڕامۆس لە ئەدریانۆ دەدات و دەکەوێت بە زەویدا ، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە داوا دەکات یارییەکە بەردەوام بێت.


خەندان
Top