بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە ، بەیڵ لە تۆتنهام دەمێنێتەوە
ئیما جۆنز ، خۆشەویستی گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی تۆتنهامە ، داوای لە خۆشەویستەکەی" بەیڵ" کردووە کە ووڵاتی بەریتانیا جێنەهێڵێت و لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.
جگە لەوەش یانەی تۆتنهام هەوڵ دەدات بە زیادکردنی موچەی بێڵ ، پارێزگاری لەو ئەستێرەیەی بکات و گرێبەستەکەشی نوی بکاتەوە بۆ دوو وەرزی دیکە ،لە ئێستادا موچەی هەفتانەی بەیڵ 75 هەزار پاوەندە ، یانەی تۆتنهام دەیەوێت بۆی بکاتە 130 هەزار پاوەند .
جیگای باسە یانەی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید دوو یانەن کە دەیانەویت بەیڵ بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانی یانەکەیان.
خەندان
