ریاڵ کلاسیکۆی لالیگاشی بردەوە
لەم یارییەدا یانەی ریاڵ مەدرید توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی دوو گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک.
گۆڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ڕیگای یاریزانان کەریم بنزیما گۆڵی یەکەم لە خولەکی ٦ دا و گۆڵی دووەمیش ڕامۆسی بەرگریکار تۆماری کرد بە لێدانیکی سەر لە خولەکی ٨٢ دا.
تاکە گۆڵی یانەی بەرشلۆنەش میسی تۆماری کرد لە خولەکی ١٨ دا.
بەم سەرکەوتنەش یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە ٥٥ خاڵ و لە پلەی سیهەمدا ماوەتەوە ، هەروەها یانەی بەرشلۆنەش لە ٦٨ خاڵدا ماوەتەوەو لە پێشەنگی خولەکەدایە.
خەندان
