ڕۆژی دادگایی کردنی بنزیما دیاری کرا

ڕۆژی دادگایی کردنی بنزیما دیاری کرا
دادگای باڵای ووڵاتی ئیسپانیا ، بریاریدا بە دواخستنی دادگایکردنی کەریم بنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ، ئەمەش پاش ئەوەی کە لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆی ئەو ووڵاتە لایداوە.

بزنیمە لە سەر شەقامێکی نزیک شاری " لافینکا" بە خێرای 216 کلیۆمەتر لە سەعاتێکدا ڕۆشتووە ، لە کاتێکدا کە بەرزترین خێرایی لەو شەقامەدا 100 کیلۆمەتر بووە لە سەعاتێکدا.

بەهۆی کامێرای چاودێرییەوە خێراییەکەی کەریم بنزیما تۆمار کراوەو ئەگەری هەیە سزای ماددی و زیندانیشی بەسەردا بسەپێنرێت.

دادگای باڵای ووڵاتی ئیسپانیا بریاریداوە کە 26 ی مانگی داهاتوو ، ببیتە رۆژی دادگاییکردنی کەریم بنزیمای یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریاڵ مەدرید.



خەندان
Top